بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لەبارەی کێشەی نێوان هاووڵاتییەک و کارمەندێکی بنکەیەکی ئاسایشی ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتیی بڵاوكردهوه.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویكردهوه، دوای بڵاوبوونەوەی وێنە و لێدوانی هاووڵاتییەک بە ناوی سەریاس عەونی، کە گوایە لە لایەن ئاسایشی هەولێر دەستدرێژیی کراوەتە سەر، بۆ هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین، ڕاستیی ڕووداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و کەسییە لە نێوان سەریاس عەونی و کارمەندێکی بنکەیەکی ئاسایش و لە ئەنجامی دەمەقاڵێی نێوانیان بە شەڕ هاتوون.
ئاسایشی هەولێر ئاماژهی بهوهش داوه: دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ڕێکاری پێویستی بەرامبەر ئەو کارمەندە گرتووەتە بەر و دەستبەسەر کراوە. هاوکات، داواش لە هاووڵاتی سەریاس عەونی کراوە، کە سکاڵای یاسایی لە پۆلیس تۆمار بکات بۆ ئەوەی مافی پارێزراو بێت.
له كۆتاییدا ڕوونكراوهتهوه، هاووڵاتییان و هەموو لایەک دڵنیا دەکاتەوە، کە مافیان پارێزراوە و بەگوێرەی یاساش ڕێگەپێدراو نییە هیچ کەسێک ناوی دەزگا ئەمنییەکان بۆ مەرامی کەسی بەکار بهێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.