سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە شەقامێكی سەرەكی لە پارێزگاكەیان دادەخرێت و هاووڵاتیی و شوفێران دەتوانن رێگەی بەدیل بەكاربهێنن.
سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند: هاووڵاتییان و شۆفێرانی ئاگادار دەكەینەوە كە لە سبەینێ پێنجشەممەوە شەقامی سەرەکی هەواری شار لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی بە ئاراستەی یەکتربڕی کۆبانێ بەربەست دەکرێت.
راشیگەیاند: بەبەستەكە بە مەبەستی فراوانکردنی شەقامی سەرەکی هەواری شار و دروستکردنی دوو ئەندەرپاسە لە چوارچێوەی کارەکانی پرۆژەی یەکتربڕی سەر شەقامی هەواری شار ناسراو بە یەكتربڕی والی .
ئاماژە بەوەشدرا كە شۆفێران دەتوانن شەقامەکەی تەنیشتی وەک جێگرەوە بەکاربهێنن کە بۆ ئەو مەبەستە دروستکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.