Erbil 20°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 08:17

بەكارهێنانی كیسەی نایلۆن قەدەغە دەكرێت

کوردستان TV
100%

بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی تەندروستی بەكارهێنانی كیسەی نایلۆن لە سەرجەم سەموونخانە و نانەواخانە و چیشتخانەكانی هەرێمی كوردستان قەدەغە دەكرێت.

سەرکار سورچی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن لە سەموونخانەکان و نانەواخانەکان و چێشتخانەکان قەدەغە کرا.

راشیگەیاند: بڕیارەکە بەو جۆرەیە، لەمەودوا سەموونخانەکان و نانەواخانەکان و چێشتخانەکان لە جیاتی کیسەی نایلۆن دەبێت کیسەی کاغەز بەکاربهێنرێت.

دەركردنی بڕیارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە لە رووی زانستییەوە کیسەی نایلۆن زیانبەخشە بۆ تەندروستی مرۆڤ و دەکرێت ببێتە هۆی سەرچاوەیەک بۆ توشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجە.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی جەختیشی كردەوە كە لەبەر ئەم هۆکارانە، ئێستا لە جیهاندا کیسەی کاغەز وەک و جێگرەوەیەک لە جیاتی کیسەی نایلۆن بەکاردەهێنرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.