تۆمەتبارێک کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی نەشیاو و ڕووتی لە دوو ئافرهت کردووە، لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی7ی2024، بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی ئافرەتێک پەیوەندی بەهێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کرد، کە کەسێک بەناوی "لوقمان مەولان ئیسماعیل" هەڕەشەی لێكردووە، پاش ئاگادارکردنەوەی دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، لەگەڵ ڕەوانەکردنی بەڵگەکان، دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری دا بە دەستگیرکردنی تۆمەتبار بەپێی ماددەی 2ـی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی، دواترئش تیمەکانی پۆلیس لە 14-1-2024 تۆمەتباری ناوبراو دەستگیر کرد.
ئاماژه بهوهش كراوه، دوای لێکۆڵینەوە و پشکنینی مۆبایلەکەی، بۆمان دەرکەوت کە تۆمەتبار "لوقمان" هەڕەشەی لە دادخواز و ئامۆزایەکی دادخواز بە ناوی ( ھ. ف س)، (د. گ .س) کردووە، بە هۆی ئەوەی کە ڤیدیۆی نەشیاوی ڕووتی هەردووكیانی لایە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوی دەكاتەوە.
پۆلیسی ههولێر ئاماژهی بهوهش داوه، پاش لێكۆڵینەوەی چڕ لەم بابەتە، بۆمان دەرکەوت لە ناو مۆبایلەکەی چەندین وێنە و گرتە ڤیدیۆیی نەشیاوی وەك "سیحر و جادوو و وێنەی ماددەی هۆشبەر و تۆماری دەنگی و هەڕەشەکردن دژی ئافرەتان"ـی تێدایە، هەروەها تۆمەتبار چەندین پەیجی لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان دروست کردووە بە ناوی گروپی گۆڤەند (CTS) بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی وێنەی بەدڕەوشتی و بەکارهێنانی ناوی ئەم گروپە وەك هەڕەشەكردنێك بووە لەسەر ئافرەتان و بە تایبەتی كچان، بۆ وەرگرتنی بڕە پارەیەكی زۆر بەرامبەر بەوەی كە وێنە و ڤیدیۆكانیان بڵاو نەكرێتەوە .
له كۆتاییدا پۆلیسی ههولێر رایدهگهێنێت، لێرەوە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین لە كاتی ڕووبەڕو بوونەوەی هەر هەڕەشەیەك لەگەڵ كەسانی هاوشێوە، تكایە بە زووترین كات پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیەكەمانەوە بكەن بۆ ئەوەی تیمەكانمان رێکاری یاسایی بگرنە بەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.