وەزیری ناوخۆی حكوومهتی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر هەمواری ڕێنمایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد.
د. هێمن میرانی، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له ههژماری تایبهت بهخۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیس بووك بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ چوارشهممه 24ی7ی2024، رێبهر ئهحمهد وەزیری ناوخۆ واژۆی لە سەر هەمواری ڕێنمایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد و بە پێی هەمواری نوێ، ئەفسەران ئەوانەی لە پلەی عەقیدن و ئامادەکاری دەکەن بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانیان بۆ عەمید.
دهشڵێت، لە کاتی فەراهامبوونی مەرجە یاساییەکان، دەکرێت لە پایەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی یان بەڕێوەبەری بەش بن لە دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ، بەم جۆرە داواکاری سەدان عەقید کە بە یاداشتی جۆراوجۆر گەیشتبووە وەزیری ناوخۆ، جێبەجێ دەبێت.
د. هێمن میرانی، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژهی بهوهش داوه، ئەم جۆرە لە حوکمڕانی پێی دەگوترێ حکومەتی وەڵامدەرەوە Responsive Government، کاتێک هاووڵاتیان لە هەر چین و توێژێک داواکارییەکی ڕەوایان هەبێت و پێشکەشی بکەن، لەم جۆرە حوکمڕانییە داواکارییەکە بە وردی دیراسە دەکرێت و وەڵام دەدرێتەوە.
له كۆتاییدا رایدهگهێنێت، سوپاس بۆ ئەو هەنگاوەی جەنابی وەزیری ناوخۆ کە دڵنیام ئەمڕۆ دڵی سەدان کەس خۆش دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.