د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە لوتکەی جیھانیی ئازادیی ئایینی لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن کرد.
لە کۆنفرانسەکەدا کە فەلاح حەسەن خدر، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەشداربوو، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و شاندی یاوەری، تیشکیان خستە سەر بابەتی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە ھەرێمی کوردستان و ڕۆڵی مامۆستا و کەسایەتییە ئایینییەکان و حکوومەت و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ قووڵکردنەوە و پاراستنی ئەم پێکەوەییەی بۆ ئامادەبووان باسکرد.
لەپەراوێزی کۆنفرانسەکەدا چەندین دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسان و کەسایەتیە سیاسی و ئانیەکان و بەشداربووانی کونفرانسەکە ڕێکخراوە جیھانییەکان ئەنجامدا.
د.پشتیوان سادق راشیگهیاند جێگەی شانازییە بۆ ھەرێمەکەمان کە ڕۆڵ و پێگەی ھەرێمی کوردستان لە بابەتی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادیی ئایینی لە ناوچەکەدا لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرز دەنرخێندرێت و باسی لێوە دەکرێت، یەکێک لە دیدارەکان لەگەڵ سەفیر(سام بڕاون باک) بوو کە سەرۆکی لوتکەی جیھانیی ئازادیی ئایینییە و خۆی بەدۆستی کوردستان دەزانێت و ڕێزی خۆی لەناوەندە جیاجیاکانی ئەمەریکادا ھەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.