وهزارهتی دهرهوهی ئهمهریكا جهخت له جێبهجێكردنی رێككهوتننامهی شنگال و گهڕانهوهی ئاوارهكان دهكاتهوه.
ماتیۆ میلەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، رێککەوتنی شنگال دەستپێکێکی گرنگە بۆ بەئاگابوون لەو کەسانەی بوونەتە قوربانیانیی جینۆسایدی ساڵی دووههزار و چوارده، بەڵام رێککەوتنەکە تاوەکوو ئێستا وەک خۆی ماوەتەوە و جێبەجێ نەکراوە، هەربۆیە خەجت دەکەینەوە و پێویستە جێبەجێ بکرێت.
گوتیشی، داوا لە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەکەین رککەوتنی شنگال جێبەجێ بکەن کە ئەم ڕێککەوتنە خۆی لە دابینکردنی سەقامگیریی و بنیاتنەوەی شنگال دەبینێتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دهشڵێت، داوا دەکەین ئاسایش و سەقامگیریی شنگال بە پۆلیسی فیدراڵی و هێزە عێراقییەکانەوە بسپێردرێت، بە تایبەت ئەو پۆلیسانەی خەڵکی شنگالن، هەر وەک لە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە هاتووە و دەبێت دابمەزرێن. كۆنگره ڕۆژنامەوانییەکەی ماتیۆ میلەر دوای کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دێت لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئێزدی و كریستیان و چالاکوانان.
بلینکن رایگەیاند، لە نزیکەوە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکانی سەرجەم پێکهاتە و ئاینزاکانی عێراق کار دەکەین، بۆ ئەوەی بارودۆخی ژیانیان باشتر بێت و برینەکانیان ساڕێژبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.