یانەی دهۆك بە بردنەوەی لە یانەی نەجەف لە یاریی (پلەی ئۆف)ی خولی ئەستێرەكانی عێراق، بۆ وەرزی نوێ بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو دەكات.
ئەمشەو سێشەممە لەسەر یاریگەی شەعب لە شاری بەغدا، هەردوو یانەی دهۆك و نەجەف لە دوا یاریی پلەی ئۆف لە خولی ئەستێرەكانی عێراق رووبەڕووی یەك بوونەوە.
یانەی دهۆك یارییەكەی بۆ بەرژەوەندی خۆی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر بەكۆتاهێنا، تاكە گۆڵی یارییەكەش لە خولەكی 37 لەلایەن زولفەقار یوونس یاریزانی یانەی دهۆك تۆمار كرا.
بەم ئەنجامەش، یانەی دهۆك لە وەرزی داهاتوو بەشداری لە پاڵەوانیەتیی خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.