لە بارەگاى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام فازڵ میرانى بەرپرسى دەستەى کارگێرى مەکتەبى سیاسى پێشوازى لە (ئەندرو بیزلى) کونسلى گشتى بەریتانیا لە هەولێر کرد.
لە دانیشتنێکدا فازڵ میرانى بەرپرسی دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى وێڕاى بەخێرهێنانى شاندى میوان تیشکى خستە سەر ڕەوشى ئەمڕۆى کوردستان و عێراق و ناوچەکەو سەبارەت بە ڕەوشى کوردستان فاضل میرانى ئاماژەى بەوەدا کە هێزە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان لە قۆناغى خۆئامادەکردندانە بۆ ئەنجام دانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و پێکهێنانى حکوومەتێکى تازە.
هەروەها میرانى ئاماژەى بەوەدا کە هەرێمى کوردستان بەردەوامە لە ئاوەدانکردنەوەو پێشکەوتن سەرەڕاى نەناردنى بودجەو مووچە بە شێوەیەکى ڕێکخراو لە بەغداوە، هیواى خواست ئەم چەندە بەداوى بهێت.
سەبارەت بە ڕەوشى ناوچەکەو عێراق میرانى دووپاتى کرد کە ناوچەکە ناسەقامگیرى بەخۆیەوە دەبینێ و هیوادارین هەموو لایەک ڕۆڵى خۆى بگێڕێت بۆ سەقامگیرکردنى ناوچەکە.
لەلاى خۆیەوە (ئەندریو بیزلى) کونسوڵى گشتى بەریتانیا لە هەولێر سوپاسى مەکتەبى سیاسى پارتى کرد بۆ ڕەخساندنى ئەم دیدارەو پەیوەندیەکان لە نێوان حکومەت و گەلى بەریتانی و حکومەت و گەلى کوردستان بە مێژوویى و سەرکەوتوو وەسف کردو هیواى خواست کوردستان و گەلى کوردستان لە پێشکەوتن دا بێت.
کونسوڵى گشتى بەریتانیا لە هەولێر سوپاسى مەکتەبى سیاسى پارتى دهكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.