لە شاری هەولێر، دەزگای کەلتووریی یاد لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە نووسەر، ڕۆژنامەڤان، شاعیر، هونەرمەند، کەسایەتی و بەرپرس یادی نووسهر و ئازادیخوازی كورد شههید (شاكر فهتاح)ی بهرز ڕاگرت.
لە سەرەتای ڕێورەسمەکەدا، دوای خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، داگیرساندنی چەند مۆمێک لەلایەن گەنجانی خۆبەخش، چالاکییەکە دەستی پێکرد و گوتاری بەخێرهاتن بەناوی دەزگای کەلتووریی یاد لەلایەن نووسەر و شاعیر (فازڵ شەوڕۆ) خوێندرایەوە، دواتر فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری سەبارەت بە ژیان و خەباتی (شاکر فەتاح) کە لەلایەن دەزگای کەلتووریی یادەوە ئامادە کرابوو، پێشکەش بە ئامادەبووان کرا، پاشتر (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر گوتارێکی پێشکەشکرد. پاشان لهلایهن نووسهر و ڕۆژنامهنووس (ئازاد عهبدولواحید) گوتاری یهكێتی نووسهرانی كورد پێشكهشكرا، کە تیایدا تیشکخرایە سەر ڕۆڵ و پێگهی گهورهی شههید شاكر فهتاح و، وێڕای شرۆڤهی ژیان و بهرههمهكانی، دواتر گوتاری خانەوادە لەلایەن کچی شەهید شاکر فەتاح (د. دالیا شاکر فەتاح) خوێندرایەوە.
پانێڵی یەکەم بەنێوی (شاکر فەتاح، ژیان و بەرهەمەکانی)بەڕێوەبردنی پانێڵی یەکەم لەلایەن شاعیر (ڕێدار سابیر) بەڕێوەچوو بە بەشداریی هەریەک لە (ڕێزان شاکر فەتاح)، (د. محەمەد عەبدوڵڵا کاکەسور) و (فوئاد سەڕاج) کە هەریەکەیان تیشکیان خستە سەر لایەنێکی جیاوازی ژیان و بوارەکانی و خزمەتی شەهیدی قەڵەم (شاکر فەتاح)، پاش وەرگرتنی پشوویەکی فراڤین، پانێڵی دووەم دەستیپێکرد.
پانێڵی دووەم بە نێوی (شاکر فەتاح، هزر و بەرهەم)
بە بەشداری هەریەک لە (ئەحمەد سەید عەلی بەرزنجی)، (د.نەوزاد عەلی ئەحمەد) و (دڵشاد وەسانی) هەریەکەیان تیشکیان خستە سەر خوێندنەوەی زمان و نووسین و بەرهەمەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەریی (شاکر فەتاح)، پانێڵی دووەم لەلایەن خاتوو (چاوان فەرەیدوون) بەڕێوەبردرا.
پاشان قهڵغانی دهزگای كهلتووریی یاد و چەپکە گوڵی ڕێز و وهفای دهزگاکەش لهلایهن هونەرمەند (ئەحمەد سالار) پێشکەش بە ماڵباتی ڕەوانشاد کرا. دیاری دەزگای کەلتووریی یاد کە تابلۆیەک بوو لەلایەن (هێما سالار) پێشکەش بە خانەوادە ڕێزدارەکەی کرا، لەهەمان کاتدا سـوپاسـنامەی بەشــداری بە پانێڵیست و لیژنەکانی ئامادەکار بەخشـــرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.