شاندی دانوستکاری حکومەتی هەرێم، لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، کە پێکهاتبوون لە د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د.ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، د.عهبدولحهکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون،کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتیەکان بە وەکالەت، لەگەڵ بەشێک لە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە شەراکەتی هاوبەش و ستراتیژی لەنێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان کرا و دوایین سەردان و گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕال لە بارەی پرسی نەوت لە چوارچێوەی دەستور گفتوگۆیان لەبارەوە ئاڵۆگۆڕکرا.
چارەسەری پرسی نەوت و گاز و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و جددیەتی حکومەتی هەرێم بۆ ئەو پرسە لە کۆبوونەوەکەدا خرایەڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.