سبه‌ی چوارشه‌ممه 24ی7ی2024، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و خوێندنەوە بۆ یاسای لێبووردنی گشتی و یاسای خانەنشینیی حەشدی شەعبی ده‌كات.
به‌پێی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دانیشتنه‌كه سبه‌ی كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات، و چوار یاسا خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ دەکرێت کە یەکێکیان هەمواری دووەمی یاسای لێبووردنی گشتییە.
هه‌روه‌ها خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای خزمەت و خانەنشینیی دەستەی حەشدی شەعبی دەکرێت. دواتریش لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پێشنیازی یاسای دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی و چەند یاسایەکی دیکە دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.