Erbil 24°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 08:22

زاخۆ لە كابینەی نۆیەم 286 پڕۆژەی تێدا ئەنجامدراوە

کوردستان TV
100%

بڕیاری بە ئیدارەبوونی سەربەخۆی زاخۆ، یەکێک بوو لە بڕیارە گرینگەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە وای کرد دەڤەری زاخۆ دەستی ئاوەدانی زیاتری پێ بگات و چەندین پرۆژە و خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاووڵاتییان بکات.

لەو ماوەیەدا، سەرجەمی پرۆژەکان 286 پرۆژە بوون؛ کە لە ئێستادا 218 پرۆژە تەواو بوونە، 68 پرۆژە لە جێبەجێکردندان و لە ماوەیەکی نزیکدا دەچنە خزمەت هاووڵاتییان.

دابەشبوونی پرۆژەکان بەسەر سێکتەرەکاندا بەمشێوەیەن:-

- کەرتی شارەوانی، ڕێگا و پرد: 9 پرۆژە.

- کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا: 17 پرۆژە.

- کەرتی ئاو، ئاوی ژێرزەوی و چاندن: 45 پرۆژە.

- کەرتی تەندروستی: 20 پرۆژە.

- کەرتی کارەبا: 33 پرۆژە.

- کەرتی گەشتوگوزار و شوێنەوار: 16 پرۆژە.

- کەرتی فەرمانگەکانی حکوومەت و ئەوقاف 54 پرۆژە.

لە ماوەی پێنج ساڵی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، 7 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نوێ دامەزراون و 17 بنکە و نووسینگە و بەش کراون بە بەڕێوەبەرایەتی، هەروەها 16 بەڕێوەبەرایەتی کراونەتەوە کە پێشتر نەبوون.

لە 81٪ی شەقام و کۆڵانەکانی زاخۆ قیڕ کراون و گرینگترین ئەو پرۆژە ستراتیجییانەی زاخۆ کە لە ئاییندەدا جێبەجێ دەکرێن؛ بریتین لە دروستکردنی شەقامی (60 مەتری، ناوچەی پیشەسازی و بەنداوی ئانکۆ)، کە سوودێکی زۆری بۆ خەڵکی ئەو دەڤەرە دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.