لەسەر سنووری عێراق و سووریا سه‌د و چل و دوو تاوەری چاودێری دروست ده‌كرێت. هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕایانگه‌یاند، لە سووریا دەستیان كردووە بە دروستكردنی تاوەری چاودێری، بۆ ئەوەی رێگری لە گواستنەوەی چەك بكرێت و نەگاتە دەست گرووپە چەكدارەكان و میلیشیاكانی ئێران له ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا.
به‌گوێره‌ی زانیارییەكان، تاوەرەكان لە گوندەکانی جەدید ئەکیدەت و جەدید باکارا و سابا و چه‌ند گوندێكی تر لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، کە درێژ دەبێتەوە بۆ سه‌ر سنووری نێوان سووریا و عێراق دروست ده‌كرێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه تاوهركان لەلایەن لیژنەی سەربازیی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دروست دەكرێت و شوێنەكان دەستنیشان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئەو كارە لەپێناو رێگریكردنە لە گواستنەوەی چەك و گەیشتنی بە دەست گرووپە چەكدارەكان و میلیشیاكان له‌لایه‌ك و دزه‌نه‌كردنی تیرۆریستانی داعش له سووریاوه بۆ ناوچه‌كانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.