شه‌وی شەممە 2024.7.20، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا و لە رێوڕه‌سمێكی تایبەت کە له سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر به بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی ئۆلۆمپیاد له پاریس لە 26ـی ئەم مانگە ڕێکخرابوو، هەریەک لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و یان برایم، کونسڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر، جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندیی و دۆستایه‌تی مێژوویی نێوان پاریس و هه‌ولێر کردەوە.
لە سەرەتایی ڕێورەسمەکەدا، دوای نمایش‌کردنی چەند پارچە ڤیدیۆیەکی کلتووری تایبەت بە هەولێر و پاریس، پارێزگای هەولێر بۆ کەناڵەکان، ئاماژەی بەوەدا لە 17ـی ئەم مانگە، له دیوانی پارێزگا پێشوازیمان لە بەڕێز کونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا و شاندی یاوه‌ری كرد و چەند پرس و بابەتێکمان تاوتوێکرد، یەکێک لەو بابەتانە تێکەڵکردنی ڕووداوێکی جیهانی گەورە بوو کە 26ـی ئەم مانگە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا یارییەکانی پارا ئۆڵەمپی دەست پێدەکات، بۆ ئەو مەبەستە هه‌ردولا ڕێككه‌وتین رێوڕه‌سمێكی شایسته له سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر به بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی ئۆلۆمپیاد له پاریس رێك بخه‌ین و لەو ڕێورەسمەدا دۆستایه‌تی پاریس و هه‌ولێر دووپات بكه‌ینه‌وه.
گوتیشی: "بۆ ئەوڕووداوە جیهانییە، هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی جیاواز داوەتکراون و ئێمەش وەکو پارێزگای هەولێر بە داوەتی فەرمی سەرۆکی شارەداری پاریس وەک شاندی وڵاتان بەشداریی یەکەم یارییەکانی ئۆلۆمپیادی پاریس دەکەین".
پارێزگاری هەولێر، تیشکی خستەسەر پەیوەندی مێژوویی و دۆستایەتی و پشتیوانی فەرەنسا لە سەردەمە جیاوازەکان و قۆناغە هەرە سەختەکان، لەوبارەیەشەوە گوتی: "پشتیوانییەکانی فەرەنسا بە زیندووی لە هزری گەلی کوردستاندا دەمێنێنەوە" و سوپاسی هاوكارییه‌كانی حكومه‌ت و گه‌لی فه‌ره‌نساشی کرد بۆ گه‌لی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هەروەها داوای كرد هاوكاریی و پێكه‌وه‌كاركردنی هه‌ردوولا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌كه، به‌رده‌وام بێت.
پاشان، کونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا ڕایگەیاند: "خۆشحاڵین کە ئەو چاڵاکییە لە سەر قەڵای دێرین و مێژوویی هەولێر بۆ یارییەکانی ئۆلۆمپیاد ڕێکخراوە.
گوتیشی: "بۆ ئەنجامدانی ئەو چاڵاکییە کە به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكی یارییه‌كانی ئۆلۆمپیاد له پاریس ڕێکخراوە، مێژووی دۆستایه‌تی پاریس و هه‌ولێر دووپات دەکەینەوە، لەگەڵ پارێزگاری هەولێر ڕێککەوتووین بۆ بەشداریکردن لە ئۆلۆمپیاد، ئاماژەی بەشدا، کە پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان هەولێر و پاریس‌دا هەیە و بەهێزی ئەو پەیوەندییانە خۆشحاڵمان دەکات.
هاوکات خۆشحاڵیی خۆشی به به‌شداری و ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر له ئاهه‌نگی ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی ئۆلۆمپیادی پاریس ده‌ربڕی كه له 26ـی ئەم مانگە ده‌ست پێ ده‌كات و تاكو 11ـی ئاب به‌رده‌وام ده‌بێت.
لە کۆتایشدا، هەردوولا جەختیان له دۆستایه‌تی نێوان هه‌ردوو گه‌لی فه‌ره‌نسا و كوردستان کردەوە.
پارێزگاری هەولێر: لە 26ـی ئەم مانگە وەک شاندی وڵاتان بەشداریی یەکەم یارییەکانی ئۆلۆمپیادی پاریس دەکەین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.