له به‌رده‌وامی گۆڕانگارییه‌كان له نێو پۆسته با‌ڵاكانی سوپای عێراقدا، سەرۆکوەزیرانى عێراق فه‌رمانده‌ی فەرماندەیی هێزى ئاسمانیى عێراقى گۆڕى و له شوێنی ئه‌و لیوا روکنی فرۆکەوان، محەمەد عەبدولکەریم عەونى كرده فەرماندەى هێزى ئاسمانیی عێراقى.
فەرماندەیی هێزى ئاسمانیی عێراق بڵاویکردەوە، له نوێترین بریاریدا محەمەد شیاع سودانى فەرماندەی هێزە چەکدارەکانى عێراق، لیوا روکنى فرۆکەوان، محەمەد عەبدولکەریم عەونى لە شوێنى فەریقى فرۆکەوان ، سەمیر زەکى وەک فەرماندەیی هێزى ئاسمانیى عێراقى ده‌ستنیشان كردووه.
فەرماندەیی هێزى ئاسمانیى عێراق لە ساڵى دووهه‌زار و پێنج دامەزراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سەرۆکى فەرماندەییەکە فەریق روکن ئەنوەر محەمەد ئەمین له‌سه‌ر پشكی كورد بوو لە بەغدا، بەڵام لەساڵى دووهه‌زار و بیسته‌وه ئه‌و پۆستە له كورد وەرگیراوه‌ته‌وه و دراوه‌ته به پێکهاتەى سوننە.
ماوه‌یه‌كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه هاوكات سه‌رۆكی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانیشه، ده‌ستی به گۆڕانگاری گه‌وره كردووه له له پۆسته با‌ڵاكانی نێو ریزه‌كانی سوپاداو له ماوه‌ی رابردوو، لیوا شوکر ره‌زوان نەعێمی فەرماندەی فیرقەی چوارده‌ی سوپای عێراقی لە پۆستەکەی دورخسته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.