Erbil 8°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 07:25

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20ی7ی2024، په‌رله‌مانی عێراق یەکەم کۆبوونەوەی وەرزی دووەمی یاسادانان دەستپێدەکاتەوە. 

به‌ گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، دانیشتنه‌كه‌ كاتژمێر 11 ده‌ستپێده‌كات و 4 تەوەر لەخۆ دەگرێت، له‌ بڕگەی یەکەم خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یەکەمی ماددەی حه‌ڤده‌ لە پرۆژە یاسای ژمارەی دووی ساڵی دووهه‌زار و شازده‌ی دامەزراوەی شەهیدان ده‌كرێت.

 لە بڕگەی دووەمدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ ماددەی دووەم، لە پرۆژە یاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی خزمەتگوزاریی ئاسمانی نێوان حکوومەتی عێراق و حکومەتی ئازەربایجان دەکرێت. 

هەروەها له‌ بڕگەی سێیەم خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی ده‌كرێت و دواتریش خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای پاسپۆرت ده‌كرێت.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.