ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاردرا ئاسانكاری بۆ سەرجەم رزگاربووانی شاڵاوی تیرۆریستانی داعش بكرێت بگەڕێنەوە بەر خوێندن، هەروەها بڕیاریش درا ئەو رزگاربووانە بە ئارەزووی خۆیان و بێ بەرامبەر لە پەیمانگە حكوومی و ناحكوومییەكان درێژە بە خوێندن بدەن.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە بە ئامادەبوونی راوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی بنکەی لالش و ژمارەیەک لە ڕزگاربووانی شاڵاوی تیرۆرستانی داعش کە ناویان لە لیستی ڕزگاربووان تۆمارکراوە، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجام دا.
لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا وەزیری پەروەردە فەرمانە وەزارییەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی خستەڕوو سەبارەت پڕۆسەی گەڕانەوەی رزگاربووانی شاڵاوی تیرۆریستانی داعش بۆ بەر خوێندن.
یەكێك لە خاڵەكانی فەرمانەكە بریتییە لەوەی كە رزگاربووان ئەوانەی پۆلی 9 بنەڕەتییان تەواو كردووە، دەتوانن بە ئارەزووی خۆیان هەر پەیمانگایەك هەڵبژاردن بۆ درێژەدان بە خوێندنیان، هەروە هاتووە كە قوتابییەكان دەتوانن بێ بەرامبەریش لە پەیمانگە ناحكوومییەكان بخوێنن.
دەقی فەرمانە وەزارییەكەی وەزارەتی پەروەردە بۆ رزگاربووانی شاڵاوی تیرۆریستانی داعش:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.