ئەمڕۆ پێنجشەممە چەكدارانی پەكەكە لە گوندێكی سنووری شارەدێی چەمانكێ تەقەیان لە چەند ئۆتۆمبێلێكی هاووڵاتییان كردووە و تەنانەت گولـلەی ئارپێچیشیان ئاراستە كردوون.
سەرچاوەیەكی تایبەت بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای گەڕانەوەی ژمارەیەك هاووڵاتی لە گۆڕستانی گوندی شكەفتێ لە سنووری شارەدێی چەمانكێ، چەكدارانی پەكەكە تەقەی لە ئۆتۆمبێلەكانیان كردووە.
راشیگەیاند: لە ئەنجامی تەقەكانی چەكدارانی پەكەكە، چەند گولـلە بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەك بەناوی (مەسعوود عومەر چاڤشین) كەوتووە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش دا كە چەكدارانی پەكەكە هەر بە تەقەكردن نەوەستاون، بگرە چەند گولـلەیەكی چەكی ئارپێچیشیان ئاراستەی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەكان كردووە.
راشیگەیاند كە خۆشبەختانە بەهۆی تەقەكان هیچ زیانێكی گیانی نەكەوتۆتەوە، بەڵام زەرە و زیانی بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان گەیاندووە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە بهرهبهیانی ئهمڕۆ پێنجشهممه هاوڵاتییەك بەناوی (عوسمان روشدی) تهمهن 32 ساڵ له ئهنجامی شهڕی نێوان پهکهکه و سوپای تورکیا له دێرەلووك شههید بوو و كهسێكی دیكهش بریندار بوو.
ئامێدی / هێرش ئیسكان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.