بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە چەند مەرجێكی دیاری كرد بۆ هەموو ئەو كۆمپانیایانەی حەج و عومڕە ئەنجام دەدەن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: مه‌رج بۆ رێگه‌پێدانی تایبه‌ت به كۆمپانیاكانی فرۆشتنی به‌رنامه‌ی عومڕه بۆ ساڵی 1446 كۆچی دانراوە.
پێشتریش لە راگەیەنراوێكدا ئاگاداری كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه‌ی كردبووەوە كه له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ڕێكەوتی 21/7/2024 ده‌توانن سه‌ردانی بهرێوهبهرایهتییەكەیان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گرێبه‌ستكردن بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومڕه.
جەختیشی كردبووەوە كە هیچ كۆمپانیا و كه‌سێك بۆی نییه نه به‌رێگای ئاسمانی نه به‌رێگای وشكانی گه‌شتی عومڕه ئه‌نجام بدات به بێ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی تازه، به پێچه‌وانه‌شەوه ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كرێته‌وه.
مەرجەكان بەشێوەیەكی گشتی بریتین لەمانەی خوارەوە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.