Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:07

زۆربه‌ی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خاوه‌نی كارتی هه‌ژماری منن

کوردستان TV
100%


وه‌زیری ته‌ندروستی: شانازی ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌زموونی (هه‌ژماری من) بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ده‌ستیپێكرد.

وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گەیه‌نێت، زۆربەی پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی خاوەنی کارتی (هەژماری من)ن و بەبێ کێشە سوودمەندن لە بەکارهێنانی لەهەر شوێنێک.

 دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردەوە: شانازی دەکەین کەوا ئەزموونی پڕۆسەی (هەژماری من) وەکو سیستەم و تەکنەلۆجیای نوێی بانکی سەردەمیانە هاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتووی دونیا بۆ یەکەمین جار لە نەخۆشخانەیەکی وەزارەتی تەندروستی ساڵی پار دەستی پێکرد و سەرکەوتووانە به‌رده‌وامبوو.

 وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشكرد: جێگەی خۆشحاڵییە کە زۆربەی پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی خاوەنی کارتی (هەژماری من)ن و بەبێ کێشە سوودمەندن لە بەکارهێنانی لەهەر شوێنێک بێت، تەنانەت لە دەرەوەی وڵاتیش لەکاتی گەشتکردندا سوودی لێوەردەگرن. 

له‌ رۆژی 28ی شوباتی ساڵی 2023، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستپێكردنی دەستپێشخەریی (هەژماری من)ی ڕاگه‌یاند، کە بەرنامەیەکی گشتگیری داراییە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و خانەنشینان و لەم پرۆژەیەدا هەشت بانك بەشدارن، كە سەرجەم ئەو بانكانە لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە متمانەیان پێ دراوە و پرۆسەی بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆران لە عێراق و هەرێمی كوردستانیش بەڕێوە دەبەن.

 تا ئێستاش زیاتر له‌ 400 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌ هه‌ژماری من تۆماركراون و مانگی رابردووش نزیكه‌ی 75 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر مووچه‌كانیان له‌رێگه‌ی كارتی هه‌ژماری منه‌وه‌ وه‌رگرت. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.