Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 03:33

سەرەڕای شەپۆڵەكانی گەرما.. هێشتا مانگی تەمووزی ئەمساڵ باشترە بەراورد بە ساڵانی رابردوو

کوردستان TV
100%

پسپۆڕێكی كەشناسی ئاشكرای كرد كە سەرەڕای هاتنی چەند شەپۆڵێكی گەرما لە رۆژانی رابردوودا، بەڵام هێشتا گەرمای مانگی تەمووزی ئەمساڵ باشتر و نزمترە بەراورد بە ساڵانی رابردوو.

واسیق سەلامی كە پسپۆڕێكی كەشناسی عێراقییە رایگەیاند: بەلایەنی كەم لە ماوەی 5 رۆژی داهاتوودا هیچ شەپۆڵێكی دیكەی گەرما لە عێراق بوونی نابێت.

راشیگەیاند: سەرەڕای ئەو گەرما و شەپۆڵانەی لە رۆژانی رابردوو لە عێراق روویان دا، بەڵام هێشتا گەرمای مانگی تەمووزی ئەمساڵ باشتر و نزمترە بەراورد بە ساڵانی رابردوو.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی پێنجشەممەش، كەشناسییە عێراقییەكە گوتی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبن بەتایبەت لە پارێزگاكانی باشووری عێراق.

 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.