فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هیزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا (سێنتكۆم) رایده‌گه‌یه‌نێت، له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، زیاتر له 196 ئۆپه‌راسیۆنیان له‌دژی تیرۆرستانی داعش له عێراق و سووریا ئه‌نجامداوه.
سێنتكۆم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ سه‌د و نه‌وه‌د و شه‌ش ئۆپه‌راسیۆنیان له‌دژی تیرۆرستانی داعش ئه‌نجام داوه كه تیایدا 8 به‌رپرسی باڵای تیرۆرستانی داعش كوژراون و 32 به‌رپرسیشیان ده‌ستگیر كراون.
سێنتكۆم ده‌شڵێت، ئه‌و تیرۆرستانه‌ی داعش، بهرپرساریهتیان له په‌روه‌رده‌ی سه‌ربازی، قاچاخی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، په‌یداكردنی هێزی مرۆیی و هێرش له ناوخۆ و ده‌ره‌وه هه‌بووه.
ئاشكراشی ده‌كات، 137 ئۆپه‌راسیۆن له عێراق بووه، كه بووه‌ته هۆی كوژرانی 30 تیرۆرست و ده‌ستگیركردنی74 تیرۆرستی دیكه و له سووریاش59 ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامدراوه و چوار تیرۆرست كوژراون و 92ی دیكه‌ش ده‌ستگیر كراون.
سێنتكۆم ده‌شڵێت، هه‌بوونی كه‌مپه‌كانی ئه‌لهۆل و رۆژ له كوردستانی سووریا گه‌وره‌ترین مه‌ترسین له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.