Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 19:12

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك تاوتوێ ده‌كات

کوردستان TV
100%


دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌.

رۆژی شه‌ممه‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك تاوتوێ ده‌كات. به‌ گوێره‌ی راگه‌یاندنی به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی شه‌ممه‌20ی7ی2024، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای هەموارى یەکەمی یاسای دەزگای شەهیدان دەکرێت.

 له‌ ته‌وه‌ری دووه‌مدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای پەسەندکردنی ئەندامبوونی عێراق لەیاسای خزمەتگوزاریی ئاسمانی لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی ئازەربایجان دەکرێت. 

دواتریش خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەکرێت. له‌ كۆتایی دانیشتنه‌كه‌شدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای هەموارى یەکەمی یاسای پاسپۆرت ده‌كرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.