Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:29

وەزیری دارایی مژدەیەكی خۆش بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

وەزیری دارایی و ئابووری مژدەیەكی خۆشی بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست گەیاند و رایگەیاند كە دۆسییەكانیان رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە بۆ ئەوەی بە هەمیشەیی بكرێن و تەواوی مافەكانیان پارێزراو بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لە نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکدا وەزیری دارایی تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی وەزارەت و لیژنەی باڵای ئەنجوومەنی وەزیران کە لە ڕۆژی 8/5/2024، بەمەبەستی گەڵاڵەکردنی بڕیارێکی دروست لەبارەی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە ڕووی یاسایی و کارگێڕی و داراییەوە پێکهێنراوە تا بتوانن هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی مافەکانیان پارێزراو بێت.

لەماوەی ڕابردوو لیژنە باڵاکە کۆبوونەوەی خۆیان کردووە و لە ئێستا دۆسییەکە ڕەوانەی ئەنجوومەنی ڕاژە کراوە بۆ ئەوەی ڕێکارە هونەری و ئیدارییەکان تەواو بکرێت، ڕوونیشی کردەوە وەک وەزارەتی دارایی هەمیشە داکۆکیکار و پشتیوانی فەرمانبەرانی گرێبەست بوونە و لە ماوەی ڕابردووشدا هەرچی پەیوەست بووبێت بە وەزارەتەوە کاری خۆیان لەسەر کردووە.

هاوکات لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵن بۆ تەرخانکردنی دارایی و دیاریکردنی میالاکاتی پێویست لەسەر ئاستی وەزارەت و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان.

لای خۆشیانەوە نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست سوپاسی وەزیری دارایی و ئابورییان کرد کە هەمیشە خەمخۆر و پشتیوانی دۆسییەکەیان بووە و هیوایان خواست لە نزیکترین کاتدا پرسی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بە پێی ئەو میکانیزم و ڕێکارانەی لەنێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی ڕێکەوتنی لەسەر دەکرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.