Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:26

سوپای ئەمریکا تێکشکاندنی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەلەمێکی بێ سەرنشینی حووسییەکانی لە دەریای سوور ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%


فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)، تێکشکاندنی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەلەمێکی بێ سەرنشینی حووسییەکانی لە دەریای سوور، ڕاگەیاند.

فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەلەمێکی بێ سەرنشینیان لە دەریای سوور تێشکاندووە کە لەلایەن حووسییەکانەوە لە یەمەن ئاراستە کرابوون.

ھەروەھا باسی لەوەشکردووە کە ھێزەکانیان، فڕۆکەیەکی دیکەی بێفڕۆکەوانیان لە ناوچەیەکی ژێر کۆنتڕۆڵی حووسییەکان لە یەمەن، تێکشکاندووە.

ڕاشیگەیاندووە: "ئەو بەلەم و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی حووسییەکان کە تێکشکێندراون، ھەڕەشە بوون بۆسەر ھێزەکانی ئەمریکا، ھاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە زنجیرەیەک ڕێوشوێنیان بۆ پاراستنی ھاتوچۆی کەشتییە بارزگانییەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا، گرتووەتەبەر.

تا ئێستا حووسییەکان، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.