بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند كە دەستیان بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا گرتووە كە دوێنێ لە شەقامێكی شاری هەولێر بە پێچەوانەی ئاراستەی شەقام دەڕۆیشت.
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: دوێنی گرتە ڤیدیۆیەک بڵاو بوویەوە کە تیایدا دەرکەوت ئۆتۆمبێلێک لە شەقامی کەسنەزان بەپێچەوانەی ئاراستەی شەقام دەڕۆیشت.
راشیگەیاند: دوای بەدواداچوون لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە توانرا دەستی بەسەر دابگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر جەختیشی كردەوە كە لێپرسینەوەی یاسای بەرامبەر شوفێرەكە کراوە و سزایەكی توندیش دراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.