Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:39

ناوی سەرجەم دامەزراوانی لیوای 20ی هاوبەش بڵاو دەكرێتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ناوی سەرجەم دامەزراوانی لیوای 20ی هاوبەشی بڵاو كردەوە و رایگەیاند لە كاتی دیاریكراودا پەیوەندی بە بنكەكانیان بكەن.

لە ئاگادارییەكی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە " وەزارەتی بەرگریی عێراق دوێنێ پێنجشەممە لە ئاگاداریەکدا داوا لەو کەسانە دەکات کە ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتۆتەوە بۆ لیوای 20ی هاوبەش، لە ڕۆژ و بەرواری دیاریکراودا سەردانی بنکەی خۆبەخشی بكەن".

هەروەها هاتووە "بنكەی خۆبەخشی دەكەوێتە کەرکووش (مركز تطوع دیالی - قاعدة كركوش) لە سنووری پارێزگای دیالە بکەن".

دیسان هاتووە "پەیوەندیكردنەكە بۆ مەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنە".

وەزارەتی پێشمەرگە داوای لە هەموو ئەو كەسانەش كرد كە ناویان لە لیستەكە هاتووە، بۆ چاوپێكەوتن ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیان بهێنن:-

1.  جنسیە +شهادة جنسية یان بطاقة موحدة واتە کارتی نیشتمانی ئەگەر هەیبێت.

2.  جنسیەی دایک

3.  کارتی زانیاری

4.  فۆرمی خۆراک

5.  پشتگیری موختاری گەڕەک

6.  بڕوانامەی خوێندن نمرەی خوێندنی لەسەربێت باوەڕپێکراو بێت لە پەروەردە

7.  شەش وێنەی ڕەنگاوڕەنگ.

دەتوانن لە رێگەی (ئەم لینكە) بەدوای ناوەكان بگەڕێن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.