Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:39

لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان واژوو لەسەر "میساقی شەڕەف" دەكەن

کوردستان TV
100%

دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ نوێنەری لایەنە سیاسییەكان رەشنووسی (مساقی شەڕەف)یان تاوتوێ كرد، دواتریش مۆڵەتی تەنیا دوو هەفتە درا بە حزبەكان تا تێبینی خۆیان لەبارەی میساقەكە بخەنەڕوو.

دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە:

لەسەر داوای دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان، بە هاوكاری بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان (un) و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەیەك بۆ نوێنەرانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان ساز كرا.

كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردن بوو لەسەر رەشنووسی "مساقی شەڕەف" لەنێوان لایەنە سیاسییەكان و دەستەی دەسپاكی كە بە هاوكاری شارەزایانی (undp) ئامادە كراوە. دوای گفتوگۆكردن بڕیاردرا كە حزبەكان لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا، تێبینی و رای خۆیان لەبارەی میساقەكە بگەیەننەوە دەستەی دەسپاكی و تا ئامادەبێت بۆ پەسەندكردن.

گرنگی بڕگەكانی مساقەكە، پابەندبوونی لایەنە سیاسییەكانی كوردستانە بە پڕەنسیپی سەروەری یاسا و بنەماكانی حكومڕانی تەندروست و دەسپاكی و دژایەتی گەندەڵی، هەروەها پیادەكردنی شەفافییەت لە كاروباری ناوخۆی لایەنەكاندا و رێزگرتن لە دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان.

رای گشتیی ئاگادار دەكەینەوە لە داهاتوودا هەر حزبێكی سیاسیی واژوو لەسەر میساقی پەسەندكراو بكات، ناوەكەی بڵاو دەكەینەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.