Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:24

هاوشێوەی فڕەنسا و هۆڵەندا.. پڕۆژەی ڕێڕەوی پایسكلسواری لە هەولێر دروست دەكرێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ ئاماده‌بوونی دكتۆر سه‌رباز شێخ نه‌جیب راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی و ژماره‌یه‌ك لە بەرپرسان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌ژێر ناونیشانی (به‌ره‌و هه‌ولێرێكی پایسكل دۆست) كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پرۆژه‌ی دروستكردنی رێڕه‌وی پایسكلسواری له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌واوی پاڵپشتییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ خرایه‌ڕوو و كه‌ خزمه‌تێكی ته‌واو به‌ ژینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كات و هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌وا كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و رێگه‌خۆشكه‌ریش ده‌بێت بۆ زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزایی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ردانی گازه‌ ژه‌هراوییه‌كان له‌ رێگه‌ی ئۆتۆمبێل و هۆكاره‌كانی دیكه‌ی گواستنه‌وه‌.

بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ لیژنه‌یه‌كی تایمه‌تمه‌ند و راوێژكاریی ئه‌ندازیاری له‌ پارێزگای هه‌ولێر پێكهێنراوه‌‌ و به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ لێژنه‌كه‌ ورده‌كاری چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ی‌ ئاماده‌ كردووه‌‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ رێگه‌ی سیمینارێكه‌وه‌ گفتوگۆی زیاتری له‌باره‌ی پڕۆژەکە و شرۆڤه‌ی ته‌واوی لایه‌نه‌كانی كرا.

داواش كرا سوود له‌ ئه‌زموونی پاریس وه‌ك ده‌سته‌خوشكی شاری هه‌ولێر و هه‌روه‌ها و هۆڵه‌ندا وه‌ك وڵاتی پێشه‌نگ له‌ به‌كارهێنانی پایسكل وه‌ربگیرێت.

ئه‌وه‌شیان روونكرده‌وه كە‌ شاری هه‌ولێر وه‌ك شارێكی بازنه‌یی له‌باره‌ بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی رێڕه‌وی پایسكلسواری، له‌كاتی ته‌واوبوونی ئاماده‌كارییه‌كان و وه‌رگرتنی سه‌رنج و روونكردنه‌وه‌كان، پڕۆژه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.