Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:19

سلێمانی... لەمانگێكدا 45 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپزیشكی دادیی تۆماركراوە

کوردستان TV
100%


بە پێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30ی6ی2024) لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی پشكنین بۆ 45 تەرم كراوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 38 یان لەڕەگەزی نێربوون و 7 یان لەڕەگەزی مێ بوون.

ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 12 گیان لە دەستدان بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 5 گیان لەدەستدان بە هۆی سووتاوی و 4 گیان لە دەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و 2 گیان لە دەستدانی خنكان لە ئاو و 2 گیان لە دەستدان بەهۆی كارەبا و 2 گیان لە دەستدان بەهۆی بەركەوتنی كەلوپەلی تیژ و و 13 گیان لەدەستدان بە هۆكاری جیاجیا بووە.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.