Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:48

ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م دانیشتینی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


یه‌كه‌م دانیشتینی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك له‌ نێوان لایه‌نه‌كان نه‌كراوه‌ بۆ دیاركردنی پارێزگارێكی نوێ.

 بریاره‌ ئه‌مرۆ كاتژمێر 1ی نیوه‌رۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ی7ی2024، له‌ هۆڵی پارێزگای كه‌ركووك یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ براوه‌كان‌ به‌رێوه‌بچێت، به‌ڵام ئه‌مرۆ ته‌نها دانیشتنی یه‌كه‌م به‌رێوه‌ده‌چێت بێ ئه‌وه‌ی پارێزگارێكی نوێ دیاری بكرێت.

 پێشتر حه‌سه‌ن مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كه‌ركووك، به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، كه‌ پارتی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌كات و باسی له‌وه‌ كرد كه‌ پارتی هه‌م پێشنیاری هه‌یه‌ تێبینی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاری باشتر بۆ پارێزگاكه‌ بكرێت.

 جێگای ئاماژه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لایه‌نه‌ براوه‌كانی كه‌ركووكی راسپارت بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به‌رێوه‌ببه‌ن، و دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌بێت بۆ ماوه‌ی یه‌ك مان هه‌م سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن هه‌م پارێزگارێكی نوێ بۆ كه‌كووك دیاری بكرێت. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.