Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:14

فه‌رمانده‌ی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی سوپای ئیتاڵیا پاڵپشتی وڵاته‌كه‌یان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دووپاتكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی ئیتاڵیا کرد.

فه‌ریق ڕوكن عیسا عوزێر، سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمه‌رگه‌، لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی له‌ ژه‌نه‌رال فیولۆ پاولۆ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی سوپای ئیتاڵیا و شاندێكی یاوه‌ری کرد.

له‌و دیداره‌ دا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌وره‌ ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ی بوون، په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانده‌یی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی سوپای ئیتاڵیا گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر به‌هێزكردن و باشتركردنی هه‌ماهه‌نگییه‌ هاوبه‌شه‌كان، به‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ڕاوێژكاریی مه‌شق و ڕاهێنانه‌ سه‌ربازییه‌كان.

سه‌رۆكی ئه‌ركان خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانی ژه‌نه‌رال فیولۆ دەربڕی و ڕایگه‌یاند: به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیتاڵیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌دواداچوون له‌سه‌ر چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌ركه‌كانیان له‌ لایه‌ن فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ مایه‌ی پێزانینی ئێمه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت كه‌ ئیتاڵیا وڵاتێكی گرنگی ناو هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و شه‌ڕی دژی داعشه‌، له‌ ڕابردووشدا له‌ بواره‌كانی دابینكردنی پێداویستییه‌ لۆجستییه‌كانی سه‌ربازی و مه‌شق و ڕاهێنان و چاكسازیدا هاوكاریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كردووه‌، له‌ ئێستاشدا له‌ بواری ڕاوێژ و چاكسازیدا هاوكار و هه‌ماهه‌نگن.

لای خۆیه‌وه‌ ژه‌نه‌رال فیولۆ، سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد بۆ هه‌ڵوێست و پێزانینیان له‌ به‌رانبه‌ر هاوكارییه‌كانی سوپای ئیتاڵیا و به‌ڵێنیشی دا كه‌ له‌ بواری ڕاوێژكاری و مه‌شقیدا هاوكار ده‌بن و به‌رده‌وامی به‌ پرۆژه‌كانیان ده‌ده‌ن.

شایانی باسه‌ له‌ سه‌ره‌تای دروستبوونی هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵەتیی شه‌ڕی دژی داعش، ئیتاڵیا وه‌ك یه‌كێك له‌ ده‌وڵه‌ته‌ كاریگه‌ره‌كان هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كردووه.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.