Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:23

وادەی كۆتاهاتنی ئەم شەپۆڵەی گەرما راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە شەپۆڵێكی گەرمای بەتین هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراقی گرتۆتەوە، بەگوێرەی پێشبینییەكان سبەی پێنجشەممە شەپۆڵەكە دەگاتە لووتكە.

واسیق سەلامی كە پسپۆڕێكی كەشناسی عێراقییە رایدەگەیەنێت: سبەی پێنجشەممە شەپۆڵە گەرماكە لە تەواوی عێراق دەگاتە لووتكە و لە زۆرێك لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور پلەكانی گەرما بۆ 50 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

هەروەها رایدەگەیەنێت: بۆ دووسبەی هەینیش شەپۆڵە گەرماكە هەر دەمێنێت، بەڵام كاریگەرییەكەی وەك رۆژی پێنجشەممە نابێت و پلەكانی گەرما كەمێك نزمتر دەبنەوە.

پسپۆڕەكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە رۆژی شەممە كاریگەری شەپۆڵەكە بەشێوەی قۆناخ  بەرەو نزمبوونەوە دەچێت و كەشوهەوا تاڕادەیەك ئاسایی دەبێتەوە.

جەختیشی كردەوە كە بۆ رۆژی یەكشەممە شەپۆڵە گەرماكە كۆتایی دێت و كەشوهەوای ئاساییی هاوینە شوێنی دەگرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.