نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنييه‌وه به سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پيرۆزبايى له مه‌سعوود پزيشكيان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌رك و بهپرسياريهتييهكهياندا بۆ خواست.
هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستان و گه‌له‌كه‌ى دووپات كرده‌وه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌نديى دۆستانه‌ی له‌مێژينه و هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و دراوسێيهتيى باش كه ببێته هۆكارى به‌ره‌وپێشچوونى هه‌ردوو گه‌ل و وڵات.
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها دڵنيايى ده‌ربڕى له‌وه‌ى كه سهركردايهتيى سه‌رۆك پزيشكيان ده‌بێته هۆى قووڵكردنه‌وه‌ى دۆستايهتيى هه‌ردوولا و وه‌ك له دوا ديداردا له‌گه‌ڵ جه‌نابى ڕابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، په‌رۆشيى هه‌رێمى كوردستانى نيشان دا بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش له‌پێناو داهاتوويهكى باشتر بۆ هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها بۆ ئاشتى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا.
لاى خۆيه‌وه مه‌سعوود پزيشكيان سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى كۆمارى ئيسلاميى ئێران وێڕاى خۆشحاڵى، سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و جه‌ختى له خواستى كۆمارى ئيسلاميى ئێران بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به په‌يوه‌نديى دۆستانه و دێرينى گه‌لانى ئێران و كۆمارى ئيسلامى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.