ئەمڕۆ چوارشەممە هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق ئۆپەڕاسیۆنێكی گەڕان و پشكنینیان بۆ حەشارگە و مۆڵگەی چەكدارانی داعش ئەنجام دا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لیوای 14ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بە هاوبەشی لەگەڵ لیوای 50ی پیادە و فەوجی مغاویری سەربە فیرقەی 14ی سوپای عێراقی، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام دا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هەردوو گوندی کوشاف، بناری چیای قەرەچوخ و کەناری رووباری زێی گەورە کێوماڵ کران.
ئامانجی ئۆپەڕاسیۆنەكە گەڕان و پشکنین بوو بۆ بەدواگەڕانی حەشارگە و مۆڵگەی چەکدارانی تیرۆرستی داعش لە ناوچەکەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.