شاعیر و چیرۆكنووس (شنیا عه‌بدولمه‌جید سه‌بری) ناسراو به "مامۆستا شنیا " ، له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی خوێندن به‌نووسینی شیعر و چیرۆك له گۆڤار و ڕۆژنامه‌كان به‌شداری ده‌كرد ئه‌و كات قوتابی پۆلی سێیه‌می بنه‌ڕه‌تی ده‌بێت شیعری منداڵان ده‌نووسێت و له رۆژنامه بڵاوده‌كاته‌وه..له‌گه‌ڵ گه‌وره بوونی ته‌مه‌ن نووسینه‌كانیشی به‌ره‌و پێشڤه‌چوون ده‌چن ..ده‌ست به نووسینی چیرۆك و رۆمان شیعر ده‌كات.
شنیا.. له ئێستادا خاوه‌نی چه‌ندین رۆمان و كتێبی شیعریه،هه‌رچه‌نده كاری میدیایشی كردووه به‌ڵام له راگه‌یاندنه‌كان زۆر كه‌م ده‌رده‌كه‌وێت، دوایی گفتۆگۆیه‌ك دڵی ئێمه‌ی نه‌شكاند به‌سوپاسه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داینه‌وه‌و ئه‌م ههڤپیڤینهمان له گه‌ڵیدا كرد.
هه‌ڤپه‌یڤین- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
*بۆ هه‌موو قۆناغێك سه‌ره‌تاییه‌ك هه‌یه بابزانین سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی تۆ وه‌كو شاعیرێك چۆن ده‌ستت پێكرد؟
- هه‌ر له منداڵیمه‌وه خامه هاوه‌ڵم بووه، له قۆناغه‌كانی سهرهتاییمدا پشكداری كۆوار و ڕۆژنامه‌كانی منداڵان ده‌كرد، به نووسینی بابه‌ت و شیعری منداڵان، هه‌ڵبه‌تا ئه‌مرۆ كه گه‌وره ئه‌بێ، نووسینه‌كانیش له گه‌ڵ ئه‌وا به‌ره‌و قۆناغی گه‌وره‌یی ده‌چێ، یه‌كه‌مین شیعری مناڵیم بۆ قۆناغی سێی سه‌ره‌تایی ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌م ده‌قی گه‌وره‌ییشم له بیرمه له پۆلی یه‌كی ناوه‌ندی ئه‌وساو و حه‌وتی ئێستادا بوو.
* گومانی تێدانییه كه زۆرێك له شاعیره‌كان سه‌ره‌تای هاتنه ناو بواری شیعر كاریگه‌ری شاعیرێك یان تێكستێك له‌سه‌رده‌بێت هیچ شاعیرێك هه‌یه، به شیعره‌كانی سه‌رسام بیت و كاریگه‌ری له‌سه‌رتۆ هه‌بێت؟
وه‌ك سه‌رسامی بێگومان عاشق و سه‌وداسه‌ری نووسینه‌كانی"به‌ختیار عه‌لی"كه‌ڵه شاعیرم، به‌ڵام وه‌كو كاریگه‌ری نا، ڕێچكه‌ی تایبه‌تی خۆمم هه‌یه‌و نامه‌وێ له ژێر ڕكێفی هیچ شاعیرێ ده‌ق بهۆنمه‌وه.
* ئه‌م بابه‌تانه چین كه ده‌بنه هه‌وێنی شیعره‌كانت؟
- بێگومان وه‌ك هه‌ر بوێژێك،هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌بنه هۆی دروست بوون، هه‌وێن بۆ ده‌قێك، ئیدی سۆزهوێنایه هتد...
*شیعر چی به شنیا به‌خشیوه؟
(جوانی،خۆشه‌ویستی،ژیان،عه‌شق)ی پێ به‌خشیوم.
* ئاستی ئافره‌تانی شاعیر له كوردستان چۆن ده‌بینی؟
- له ساڵانی زوو باشترێكه، به‌ڵام هێشتاش له‌و ئاسته‌یا نیه! چۆن هه‌سته‌كه‌م زۆرتر مجامه‌له ده‌كرێن و... هه‌ر زوو وه‌ك میزه‌ڵانێ فوویان تێده‌كرێ، بێ هیچ ناوهڕۆكێ به‌ره‌و عهلعهلهی ئاسمانیان دهفڕینن! به واتایهكیدی، پتر ناوی بێ ناوه‌ڕۆكیان تیایه.
* جگه له نووسینی شیعر به‌رێزتان له بواری رۆمانیش خاوه‌ن رۆمانێك ئه‌گه‌ر بكرێت باس له‌و ئه‌زموونه‌ش بكه‌یت؟
- ئه‌رێ، دروست ده‌فه‌رموون، به‌ڵام به‌ر له‌ڕۆمان، بێگومان چیڕۆكی زۆرم هه‌بوونه‌و خوێندنه‌وه‌ی پتریشم له‌سه‌ریان هه‌بووه، یانی پێشینه‌ی ئه‌ده‌بیم گه‌لێك بوونه،ده‌نا هه‌روا به سانایی ڕۆمان نانووسرێته‌وه ، تایبه‌تیش ڕۆمانێكی ئاوا تێر‌و ته‌سه‌لی 300 لاپه‌ڕه‌یی وه‌ك ئه‌وێ ڕۆژیی ته‌مه‌ن، كه سێهه‌مین كتێبم بوو له ساڵی 2008 بڵاوكراییه‌وه.
* ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی تاچه‌ند گرنگه بۆپێشڤه چوونی ئاستی هه‌ر شاعیرێك؟ چۆن دهڕوانییته ره‌خنه‌گرانی كوردستان؟
-لاریمان نیه له‌وه‌ی كه ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی هۆكارێكی گرنگی به‌ره‌و پێشڤه‌چوونی خودی بوێژه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ڕه‌خنه‌كه بوونیات نه‌ربێ، نه‌ك میزاجی ... له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕوخاندن بێ!به بۆچوونم وه‌ك ئه‌دیبێك كه زیاتر له چارێگه سهدهیێكه ده‌نووسم، وا ده‌زانم ڕه‌خنه‌گرێك به‌ناوی خودی ڕه‌خنه‌ی بوونیات نهر، بوونی نیه به هیچ كڵۆجێ! ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مایی هاوڕێیه‌تی و.. میزاجی و... ڕووخاندن و...تد.
* به‌شداری له پێشبڕكی شیعر یاخود فیستیڤاڵی شیعر ده‌كه‌یت ؟
– به هه‌موو شێوه‌یێك ڕه‌تی ده‌كه‌مه‌وه.
*له‌به‌رچی؟
- ئایا ده‌كرێت شیعر‌و شاعیری ڕاسته‌قینه هێنده بچووك بكرێنه‌وه له ده‌قێكدا قه‌تیس بكرێن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن؟ مه‌گه‌ر من ئه‌م هه‌مووه ساڵانه سڵق و تورم چاندوون، تا ئێستا خۆم بخه‌مه به‌ر ده‌ستی كه‌سانێك كه دوو رۆژو كهركێكه خامه‌یان گرتۆته ده‌ست ..به كه‌یفی دڵ و له‌سه‌ر بنه‌مایی حه‌زو هاوڕێیه‌تی... ناسین و..هتد، بڕیارم له‌سه‌ر بده‌ن؟
بۆیه ئه‌مه‌م نه‌كردووه... به ژیانیشما بیری لێناكه‌مه‌وه.
*له دوماهیدا ئێمه زۆر سوپاست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به‌ئێمه‌ت به‌خشی دوا په‌یڤیش بۆ به‌رێزتانه.
- له دوماهیدا ماوه‌ته‌وه بڵێم، كه دوایی ساڵانێكی زۆری بێده‌نگیم، هه‌ڵبه‌تا كه ده‌ڵێم بێده‌نگی مه‌به‌ستم دهرنهكردنی كتێبه، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه نه‌منووسیبێ و.. وه‌ستابم له نووسین،
له ئێستاما سێ هه‌مین دیوان و... چواره‌م كتێبم له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كاندا بڵاڤه، به ناوی:- " ژنێك له باخچه‌ی مه‌راقدا " ئومێد ده‌كه‌م، كه جێی ڕه‌زامه‌ندبوونی خوێنه‌ره‌كانم بێ، كه ده‌مێك بوو گله‌یی ئه‌و بێده‌نگیه‌یان لێمهكرد، هه‌روه‌ها ده‌ستنووسی ڕۆمانێكیشم له‌به‌ر ده‌ستایه‌و... خوا یاربێ، له ئاینده‌یێكی نزیكدا ڕۆشنایی چاپ ئه‌بینێ، ماته‌وه بڵێم، كۆڵێ ڕێز‌و.. پێزانینی نه‌بڕاوه‌م بۆ ئێوه ئازیزان هه‌یه، كه ئه‌ركتان كێشا‌و.. به‌نده‌تان به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه، خۆشم ئه‌وێن.. موحیببه‌تی له كه‌وشه‌ن بهدهریشم بۆ خوێنه‌ران.
هۆزانه‌وان و چیرۆكنووس (شنیا عه‌بدولمه‌جید صبری) له‌چه‌ند دێرێك دا:-
- (شنیا عه‌بدو لمه‌جید سه‌بری) ناسراوه به مامۆستا شنیا، له دایكبوویی 24-06-1986 ی شاری هه‌ولێره، سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن ،هه‌ر له هه‌ولێر ته‌واو كردووه.
- هه‌موو ساڵه‌كانی ڕابوردووی منداڵیی كه سه‌رده‌مانێ سه‌ر نووسه‌ری گۆڤاری مناڵانه‌و هه‌م كاری ڕاگه‌یاندنی ده‌كرد،به حوكمی ئه‌وه‌ی كه بنه‌ماڵه‌كه‌یان هه‌م ئه‌دیب و شاعیر و هه‌مه هونه‌ر و وه‌رزش زۆربوون.
- ساڵانێكی زۆر ئاماده‌كاری به‌رنامه رادیۆیی بووه.
" چاپ و بڵاوكردۆته‌وه -له ساڵی2000 یه‌كه‌مین په‌رتووكی شیعریم به نێوی:-" گوڵزارێك له...شیعر
-له كۆلیژ بڵاوكراوه‌ی "كه‌یهانی ئه‌ده‌ب " ی، ده‌ركردوه.
- له ساڵی 2004 چامه شیعریه‌كانی (من و...ئه‌و)ی به‌چاپ گه‌یاندوه.
- له 2008 دا، ڕۆمانێكی تێر‌و ته‌سه‌لی300 لاپه‌ڕه‌یی به چاپ گه‌یاند به‌ناوی" له وڵاتی دۆزخهدا ،كوانێ عه‌شق؟ " بڵاوكردۆته‌وه
- ئه‌ندامی لقی گۆڕینی په‌رتووكه‌كانی میتۆده كوردییهكانه، بۆ قۆناغه بنه‌ڕه‌تیه‌كان،له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.