حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵ نوێنەری وڵاتان لەباری ئاوارەکانی شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق کۆ دەبێتەوە.
په‌یامنێرێ كوردستان تیڤی راگه‌یاند رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەیان سامی عەبدولرەحمان، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران، لەگەڵ سەرجەم کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی ئاوارەکانی ناو هەرێمی کوردستان و گەڕانەوەیان بە شێوەی زۆرەملێ له كۆبوونه‌وه‌دایه.
پێشتریش وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، كه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆره‌ملێی ئاواره‌كان دا نین و ده‌مانه‌وێت ئاوه‌ره‌كان به حه‌زی خۆیان بگه‌رێنه‌وه سه‌ر زێدیی خۆیان، باسی له‌وه‌ش كردبوو، كه كۆتایی ئه‌م مانگه كه‌مپه‌كان داناخرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.