Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 20:02

ڕاوێژکارێکی ئابووریى سودانی: عێراق 60 ملیار دۆلار قەرزدارە

کوردستان TV
100%

 
راوێژکارى ئابووریى سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاشكرای ده‌كات كۆی گشتی قەرزە ناوخۆیی و دەرەکییەکانى عێراق 60 ملیار دۆلارە هاوكات دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی به‌هۆی به‌رزبوونه‌وی نرخی نه‌وته‌وه‌ ره‌وشی دارایی عێراق سه‌قامگیره‌.

لە لێدوانێکدا بۆ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکارى ئابووریى  محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشكرای كرد، عێراق بڕی10 ملیار دۆلار قەرزى دەرەکى و 50 ملیار دۆلار قەرزى ناوخۆیی لەسەرە. 

وتیشی، بە گەڕانەوە بۆ تێکڕاى بەرهەمى ناوخۆیی، رێژەکە کەمترە لە نیوەى پێوەرى دیاریکراو کە دەڵێت نابێت تێکڕاى قەرزەکان لە 30%ی تێکڕاى بەرهەمى ناوخۆیی تێپەڕێنێت.


روونیشیکردەوە، قەرزە ناوخۆییەکان به‌ هۆی  کەڵەکەبوونى دوو قۆناغن كه‌ یه‌كه‌م بریتیه‌ له‌ قەیرانى دارایی و ئابووریى نێوان ساڵانى2015-2017 له‌ سه‌دره‌می شه‌ری داعش. هه‌روه‌ها قۆناغى دووەمیش هی سەردەمى کۆرۆنایە کە لەو کاتەدا قەیرانێکى ئابوورى و تەندروستى له‌ وڵات سەریهەڵدابوو.


راوێژكاره‌ ئابورییه‌كه‌ی سودانی جه‌ختیشی كردوه‌وه‌ كه‌ بەهۆى داهاتى نەوتەوە رەوشى دارایی عێراق سەقامگیرە به‌و پێیه‌ی له‌ ئێستادا عێراق هه‌ر بەرمیلێک نەوت لەنێوان 82 بۆ83 دۆلار ده‌فرۆشرێت، لەکاتێکدا لە بودجەدا نرخى بەرمیلێک نەوت بە حه‌فتا دۆلار دیاریکراوە.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.