ئەمڕۆ پێنجشەممە بنكەیەكی نوێی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە شارۆچكەی كۆیە كرایەوە كە توانای هەیە 15 بۆ 20 هەزار تەن گەنم وەربگرێت.
بنكەی وەرگرتنی گەنمی كۆیە لەلایەن کەمال موسلیم وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى و بەیاوەری به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كۆمپانیاى بازرگانى و دانه‌وێڵه‌ى به‌غداد كرایەوە و هەر ئەمڕۆش دەست كرا به وه‌رگرتنى گه‌نمی جوتیاران.
پێشبینی دەکرێت لەو بنكەیەی كۆیە 15 تا 20 هه‌زار ته‌ن گه‌نم وه‌ربگیرێت.
كردنه‌وه‌ى ئه‌م بنكه‌یه كارئاسانییه‌كى زۆر بۆ جووتیارانى سنوورى كۆیه ده‌كات به‌و پێیه‌ى ساڵانى رابردوو جووتیارانى ئه‌و سنووره دەبوو بچنە هه‌ولێر بۆ راده‌ستكردنى گه‌نمه‌كانیان ئه‌وه‌ش تێچوویه‌كى زیاترى ده‌ویست و له‌سه‌ر جووتیارانى ئه‌و سنووره گرانتر ده‌كه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.