ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی تەممووزی 2024 لە شاری بەغدا سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە نووری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندیی دوولایەنە و پەیوەندی و دانانی میکانیزمی هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنە پێکهێنەرەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاڵوگۆڕ کرا.
بارودۆخی سیاسی و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و بابەتی دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.