شێخ مەحموود ئەلخروسی باڵیۆزی سەڵتەنەتی عومان لە عێراق، له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسی و حزبییه‌كان پێشوازیكردنی لە شاندێکی هاوبەشی باڵیۆزانی هەشت وڵاتی عەرەبی له چاوپێكه‌وتنێكدا به كوردستان تیڤی راگه‌یاند.
كۆبوونه‌وه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی و برایانه بوو له نێوان وڵاتی عێراق و وڵاتانی هاریكاری كه‌نداو باسی ناوچه‌كه و ره‌وشی عێراق سه‌باره‌ت به پرسه سیاسییه و ئه‌منی و سه‌قامگیری ناوخۆی عێراق و ناوچه‌كه كرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌وڵیكی جددی و باش هه‌یه و په‌نا به خودا ئه‌و پرسانه‌ی ناوكۆكی له‌سه‌ر هه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و هه‌روها پێشكه‌وتنێكی باش به‌دی ده‌كرێت و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوخۆی عێراق.
بالیۆزێ عومان وتیشی: سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ردووكیان سیمبولی هێزن بۆ عێراق و عێراق وڵاتێكی به‌هێزه و ئێمه‌ش گه‌شبینین به بوونی ئه‌و كۆ ده‌نگیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ههڵپهسێدراوهكان و عێراق هه‌نگاو ده‌نێت به‌روه ئاینده‌یه‌كی باش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.