Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:37

ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە4ی7ی2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هـەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌، بڕی 231 ملیار و 605 ملیۆن و 531 هەزار دینار وەک تەمویلی شایستەی مانگی حوزەیران (شەش)ـی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

 وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ڕۆژی یەکشەممە، 7ی7ی2024، دەست بەدابەشکردنی مووچەی سەرجەم ئەو توێژانە دەکرێت کە لە سەرەوە ئاماژە بەناوەکانیان دراوە و تەمویلەکەیان گەیشتووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.