له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، سه‌رۆك بارزانی نووسینگه‌ی كه‌ناڵی زاگرۆسی به‌سه‌ركرده‌وه و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه و ستاف و كارمه‌ندانی نووسینگه‌كه پێشوازی لێ كرا.
سه‌رۆك بارزانی له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا باسی له رۆڵی میدیا و ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تی له گه‌یاندنی راستییه‌كان كرد و ستایشی ئه‌رك و ماندووبوونی كارمه‌ندانی ئه‌و ده‌زگایه‌ی كرد.
سەرۆك بارزانی داوای لە به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی نووسینگه‌ی كەناڵی زاگرۆس كرد پابه‌ندی پره‌نسیپه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانی و ره‌وشتی پیشه‌كه‌یان بن به جۆرێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی و سوودی عێراق بێت به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی.
سەرۆك بارزانی جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی كە برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه بكه‌نه ناونیشانی كاركردنی كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.