باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی تەممووزی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە فەرمی و سیاسییەکانی عێراق و دیداری لەگەڵ سەرکردە سیاسیەکان سەردانی شاری بەغدا دەکات.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لێداونێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند، ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانێكی زۆر گرنگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌ری پرۆسه‌ی سیاسی عێراقی نوێیه له دوای ساڵی 2003.
د. فوئاد حوسێن هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به‌رپرسانی عێراق هه‌موویان چاوه‌ڕێی ئه‌م سه‌ردانه ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌شێكه له چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته‌كان.
گوتیشی، سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ن و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و دۆخی عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه به گشتی له‌گه‌ڵیان تاوتوێ ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.