لە وەزارەتی دارایی و ئابووری كۆبوونەوەیەكی تایبەت بۆ تاوتوێكردنی گەڕانەوەی پێشینەی قەرزەكانی خانووبەرە و نیشتەجێكردن و كشتوكاڵ و پیشەسازی كرا بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریان لەسەر بدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشێک لە بانکە پسپۆڕییەکانی وەزارەت کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا پرسی گەڕانەوەی پێشینەکان لە بواری قەرزی نیشتەجێکردن و خانووبەرە و کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری بە وردی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و بەرپرسانی بانکەکان داتا و پێشنیاری خۆیان خستەڕوو.
وەزیری دارایی بانکە پسپۆڕییەکانی ڕاسپارد بە زووترین کات ڕاپۆرت و پێشنیاری خۆیان لەسەر شێوازی گەڕانەوەی پێشینەکان پێشکەش بکەن تا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری پێویستیان لەبارەوە بدرێت، دواتریش ڕێنمایی پێویستیان بۆ دەردەکرێت بە جۆرێک كە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و ئەو چین و توێژانە بێت کە پێشینەکانیان وەرگرتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.