Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 17:12

ئاوی خواردنەوەی شارۆچكەی چۆمان لەژێر دوو مەتر بەفردا چارەسەر كرا

کوردستان TV
100%

دوای دوو رۆژی كاركردن لەژێر زیاتر لە دوو مەتر بەفر و سەهۆڵاودا، کارمەندانی فەرمانگەی ئاوی چۆمان ئەمڕۆ سێشەممە توانیان کێشەی ئاوی خواردنەوەی شارۆچكەكە چارەسەر بکەن.

ئازاد مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی چۆمان بە (کوردستان تیڤی) راگەیاند: دوای دوو ڕۆژ کارکردنی سەخت لە لابردن و پاککردنەوەی بەفر لە سەروچاوەی پڕژێ، بە هەوڵ و ماندووبوونی کارمەندانی فەرمانگەکەمان کە بە شێوەیەکی خۆنەویستانە لە ناو سەهۆڵاو و سەختی شوێنە مەترسیدارەکە کاریان کرد، توانرا ئەو بەفرە زۆرە لاببردرێت كە بەهۆی ڕەنووی بەفرەوە کەوتبووە سەر شوێنی سەروچاوەكە.

راشیگەیاند: ئێستا هاتنەوەی ئاو لە سەروچاوەوە بۆ خەزانەکانی ئاو لە سەنتەری شارۆچكەی چۆمان ئاسایی بۆتەوە و کێشەی کەمی ئاوی خواردنەوە چارەسەر کراوە.

پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی شارۆچكەی چۆمان لە ساڵی 2011 لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە درێژایی 20 کیلۆمەتر دروستكرابوو كە ئاوی خواردنەوەی شارۆچكەكەی لە سەروچاوەی هاوینەهەواری پڕژێ دابین دەكات کە سەرچاوەی ئاوی کانیاو و بەفراوی ناوچەکەیە.

چۆمان / کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.