وەزیری دەرەوەی نەمسا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی كە ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئێوارەی دوێنێ دووشەممە بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ڤییەنا، ئەمڕۆ سێشەممەش لەگەڵ هەریەك لە سەرۆك كۆمار و وەزیری دەرەوەی نەمسا كۆبووەوە.
ئەلیكساندەر شالنبێرگ وەزیری دەرەوەی نەمسا دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاو كردەوە و رایگەیاند "خۆشحاڵ بووم لە ڤییەنا پێشوازیم لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان كرد دوای ئەوەی پێشتر سەردانی هەولێرم كردبوو".
راشیگەیاند "لە كۆبوونەوەماندا دوایین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بابەتی کۆچبەران و هەماهەنگییە ئابوورییەكانی نێوانمان تاوتوێ کرد".
ئەلیكساندەر شالنبێرگ هەروەها رایگەیاند "ئێمە وەك نەمسا پابەندین بە سەقامگیری هەرێمی كوردستان و عێراق".
دوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانیش، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ڤییەنا كە پەیامنێری (كوردستان تیڤی) ئامادەی بوو، گوتی "ئێمه پهیوهندییهكی مێژووییمان لهگهڵ نهمسا ههیه و له كۆبوونهوه و دیدارهكاندا لهگهڵ بهرپرسانی باڵای ئهو وڵاته باسمان له بهرهوپێشبردنی پهیوهندییهكانی نێوانمان كرد له رووی سیاسی و ئابووری".
گوتیشی "لە كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆدا بەفەرمی داوامان لە بەرپرسانی باڵای نەمسا كرد كۆنسوڵخانهی وڵاتەكەیان له ههولێر بكەنەوە".
Great to welcome @IKRPresident Nêçîrwan Barzani to Vienna after my visit in #Erbil!
— Alexander Schallenberg (@a_schallenberg) July 2, 2024
Discussed developments in the Middle East, migration and intensified economic cooperation. Austria is commited to #Iraq's stability, including the @Kurdistan Region. pic.twitter.com/Oo1lpdzOYQ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.