سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا رایگەیاند كە دەركەوتووە پەكەكە لە پشت تاوانی سوتاندنی بازاڕەكانی هەولێر و كەركووك بووە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئێوارەی دوێنێ دووشەممە بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە فڕۆكەخانەی ڤییەنا، ئەمڕۆ سێشەممەش لەگەڵ سەرۆك كۆماری نەمسا و وەزیری دەرەوە كۆبووەوە.
دوای ئەنجامدانی كۆبوونەوە فەرمییەكان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری (كوردستان تیڤی) ئامادەی بوو، گوتی: ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییمان له‌گه‌ڵ نه‌مسا هه‌یه و له كۆبوونه‌وه و دیداره‌كاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته باسمان له به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان كرد له رووی سیاسی و ئابووری.
گوتیشی: بەفەرمی داوامان لە بەرپرسانی باڵای نەمسا كرد كۆنسوڵخانه‌ی وڵاتەكەیان له هه‌ولێر بكەنەو.
سەبارەت بە پەیوەندییەكانی ئێستای نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدڕالی، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له ئاستێكی باشدایه و ئه‌و سه‌ردانانه‌ی بۆ شاری به‌غدا ئه‌نجاممان دا له چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تییانه‌ی كێشه‌كانه و ئه‌وه‌ی ده‌یبینین به‌غدا جددییە له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
له باره‌ی ئه‌و ده‌سته‌ی له‌پشت رووداوه‌كانی سوتان بووه له شاره‌كانی هه‌ولێر و كه‌ركووك، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ده‌ركه‌وتنی ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له رێگه‌ی كاری هاوبه‌شی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بووه و ده‌ركه‌وتووه په‌كه‌كه له پشت ئه‌و كرده تاوانكارییانهوه بووه.
ئاماژەی بەوەش دا هیچ ده‌لیلێك نییه كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ك حزب پاڵپشتی ئه‌و كرده‌وانه‌ی كردبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.