یەکەم دیبەیتی گه‌ڕی دووەمی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لەنێوان مەسعود پزشیکیان و سەعید جەلیلی بەڕێوەچوو.
له دیبه‌یته‌كه‌دا مه‌سعود پزشکیان رایگەیاند، ده‌زانین ده‌نگده‌ران لێمان زویر بوونه و بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و له‌سه‌دا شه‌ستى دەنگدەرانەی كه دەنگیان نەداوە بێنە سەر سندوقەکان و دەنگ بدەن، وتیشی، ئەگەر دەیانەوێت ئێران بەرەوپێش بڕوات دەبێت ناکۆکی و کێشە ناوخۆییەکان چارەسەربکرێن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بە گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا کێشەکانمان لەگەڵ جیهاندا چارەسەر دەکەین، سیاسەتی دەرەوەمان تایبه‌یت ده‌كه‌ین بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ جیهاندا. و پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌بین،له سیاسه‌تی ده‌روه‌ماندا ئارامی بۆ خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری هه‌بێت و نابێت هاووڵاتیان باجی سیاسەتی دەرەوە بده‌ن.
هاوکات، سەعید جەلیلى ركابه‌ری رایگه‌یاند، ئێران دەرفەتی زۆری بۆ گەشەی ئابووری لە بەردەستدایە و دەکرێت گەشەی ئابووریی ئێران بە رێژه‌ی له‌سه‌دا هه‌شت به‌رز بكرێته‌وه.
باسى لەوەکرد، پێویستە هەموو باڵیۆزخانەکانی ئێران ببنە سەکۆی هەناردەکردن و پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ دراوسێکان بکرێنە پێشینەی کارەکان. هاوكات پزیشیکیانی بەوە تۆمەتبارکرد، بە باشی لە بابەتەکان تێناگات و هێنانە پێشەوەی بابەتەکانی ئەهلی سوننەت و کەمایەتی و پێکهاتەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن کارێکی دروست نییە.
له‌به‌رامبه‌ردا پزیشکیان راگەیاند، ئەگەر خەڵک بۆ پشتیوانی لە حکومەت بڕواتە سەر شەقامەکان ئاساییە، بەڵام ئەگەر بۆ ناڕەزایەتی بڕواتە سەر شەقامەکان مافی ناڕەزایەتی نییە و وتی، دەکرێت بە کوفر وڵات بەڕێوەببرێت، بەڵام بە زوڵمکردن وڵات بەڕێوەنابرێت، کاغەز نووسین زۆر گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە ئەوەی دەینووسیت جێبەجێی بکەیت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.